هەواڵ

-

یەکێتی هێز لەمیللەتەوە وەرئەگرێت

جەبار سەعید زۆراب
1/27/2023 4:43:19 PM 489 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

.. جەبار سەعید زۆراب

    چۆن ئەکرێت یەکێتی زۆرترین متمانەی جەماوەر بەدەست بهێنێت؟

 ئەوەی لێرەدا مەبەستەمە بەکورتی ئاماژەی پێبدەم چەند خاڵێکە کە باشتر جەماوەوەر و یەکێتی دەچنەوە ئامێزی یەکتر،هەروەک سەرۆک مام جەلالی ڕەحمەتی دەیفەرموو یەکێتی و جەماوەر وەک ماسی و ئاو  دوانەیەکن تەواوکەری یەکترین، هەرکاتێک یەکێتی لەجەماوەر داببڕێت ئەوا وەک ماسیەکە وایە و ناژی، واتە یەکێتی ئۆکسجینی مانەوەی لە پشتیوانی جەماوەرەوە وەردەگرێت و بەردەوامی بۆ ژیانی حزبی مسۆگەرئەکات.

ئەی یەکێتی چۆن ئەتوانێت دڵی زۆرینەی جەماوەر بەدەستبهێنێت ، لێرەدا ئەوخاڵە سەرەکیانەی پێویستن دەیخەمە ڕوو..   

   ۱ـ دروستکردنی دامەزراوەیەکی  دەستپاکی بۆ لێپسینەوەی گەندەڵکاران و لادەرەکان لە پرانسیپ و ئامانجەکانی یەکێتی و پێدانی دەسەڵاتی تەواو بەو دامەزراوەیە.. 

  ۲ـ ئەنجام دانی پلینۆم یان کۆنگرەیەک و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.. بارگرانی دارایی ناهێڵێت  و پێگە و کەسایەتی ئەندامی سەرکردایەتی بەهێزتر دەبێت.. 

 ٤ـ کەمکردنەوەی ئۆرگانەکان لە مەکتەب و بۆرد و مەڵبەند و کۆمیتەکان و نەهێشتنی هەڵئاوسانی ژمارەی کادر،   بارگرانی دارایی ناهێڵێت و پێگەو کەسایەتی مەعنەوی کادر بەهێزتر دەبێت..    

  ٥ـ ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە  و  هاوتاکردنی پلە و ئیستیعاب  تاکۆنگرەی پێنجەم..   

  ٦ـ دورخستنەوەی کەسانێک کە بۆ بەرژەوەی کەسی و کەسانێک کاردەکەن لەئۆرگانەکان ، کە هۆکاری دودڵی و ئاژاوە دروستکردنن..

  ۷ـ دورخستنەوەی ئەوانەی دڵیان لەدەرەوەی یەکێتیەو جەستەیان لەناو یەکێتی یە و کاریان پەکخستنی ئۆرگانەکان و هەڵڕشتنی تۆوی گومان و دوبەرەکییە.                                     ٨ـ گۆڕانکاری لەلێپرسراوەی ئۆرگانەکانی حزب و لێپرسراوانی پشکی یەکێتی  لەحکومەت و و سەندیکاو ڕێخراوەکان... هتد، سزادانی کەمتەرخەم و گەندەڵەکان..                                   ۹ـ کۆبونەوەی بەڕێزان سەرۆکی یەکێتی و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەکتەب و مەڵبەندەکان بە مەبەستی                 چارەسەرکردنی گرفتە دارایی  و لۆجستیکی و ئیداریەکانی ئۆرگانەکان کەتاڕادەیەک ڕێگرە لەبەردەم کاروچالاکی و  ئەنجامدانی ئەرکی ئۆرگانەکان..                          ۱۰ـ ڕێکخستنەوەی و بەگەڕخستنی ئەوکادیرانەی بێ ئۆرگانن وەک  ئەنجومەنی ناوەندی پێشوو -ئەندام مەکتەب پێشوو- جێگر و کارگێڕ و ئەندام مەڵبەند و ئەندام کۆمیتەکان.                     ۱۱ـ ڕێکخستنەوەی  وەزیر و جێگری وەزیر و ئەندام پارلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و قائیمام و بەڕێوەبەری ناحیە و پلە سەربازیە باڵاکان لەئۆرگانەکانی حزب  چ ئەوانەی ئێستاو ئەوانەشی کە خانەنشین کراون.. 

  ۱۲ـ پێدانی دەسەڵات وەک ئەوەی لەپەیڕودا هاتوە و بە ئۆرگانەکان بۆ پێشنیاری ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیداریەکانی پشکی یەکێتی لە حکومەت.. 

 ۱۳ـ داڕشتنەوە و ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ وڵاتانی دنیاو جیران و عێراق و حزبە ئێراقیەکان و حزبەکانی هەرێمی کوردستان بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە..     

 ۱٤ـ قبوڵ نەکردنی خنکاندنی  زۆنی سەوز لە ڕوی خزمەتگوزاریەوە کە پارتی پیادەی کردوە.. 

  ۱٥ـ بەهێزکردنی دامەزراوە میدیایی و سوشیال میدیاکانی یەکێتی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەرکی قۆناغەکە..                            ۱٦گرنگیدان بە پێگەیاندنی کادر و کردنەوەی خولی ڕۆشنبیری و کردنەوەی خولی چەند مانگە بۆ کادر تا ئاستی ئەندام کۆمیتە.  

  ۱۷ـ چەسپاندنی زیاتری یاسا بە تایبەت بەسەر لە یاسا دەرچوان و پشتیوانەکانیان لەحزب و دەستڕۆیشتوەکان..                          ۱٨ـ فراوانکردنی بنەماکانی دیموکراسی هەروەک چۆن  مامی گەورەمان بناغەی بۆ داڕشتوە..   

  ۱۹ـ ڕێگری کردن لە تەدەخولی دام و دەزگاو کەسانێک کە مەرامی تایبەتی و بوژاندنەوەی گیانی دەستەریان  هەیە لەژێر چەتری هەرکەسێکدا بێت. جگە لەزیان هیچ سودێکی بۆ یەکێتی نیە .   

۲۰ـ کردنەوەی زیاتری دەرگای بەڕێز سەرۆکی حزب و   بەرپرسی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بە ڕوی کادرو جەماوەری یەکێتی ، هەروەک چۆن ڕابەری کوچکردومان سەرۆک مام جەلال لەژیانی حزبایدا پەیڕەوی دەکرد.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure