هەواڵ

-

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 21 ملیار دینارە

10/20/2023 9:19:30 PM 162 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 14-10-2023 تا 20-10-2023، بڕی 21 ملیار و 831 ملیۆن و 521هەزار و 352 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 13 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە.



سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 21 ملیار و 831 ملیۆن و 521هەزار و 352 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 13 ملیار و 465 ملیۆن و 604 هەزار و 7 دیناری واتە 62% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 906 ملیۆن و 96 هەزار و 22 دینار، واتە 13% بەشێوەی چەكە و مقاصە 5 ملیار و 459 ملیۆن و 820 هەزار و 35 دینارە.



رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.



ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.



بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure