پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-7-2021 له‌قه‌زای شاره‌زوور له به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری خود ناسی لادرا.
عومه‌ر جه‌میل په‌یكه‌ر ساز ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ( خودناسی ) كه خاوه‌نی بیرۆكه‌كه له لایه‌ن ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور پێم سُپُێردراو منیش ئه‌و كاره‌م گرته ئه‌ستۆ وه‌ك په‌یكه‌رسازیك ئه‌نجاممدا.
وتیشی: كاره‌كه‌م به‌ماده‌یی فایبه‌ر گلاس كردوه‌و ماوه‌ی 2مانگ به‌رده‌وام بووم تا ته‌واو بووه‌و ئه‌م كاره په‌یامی وێنه‌كه واته خودناسی ژنێكه كه كتێبیكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، واته ژنان پێشتر خۆیان هه‌ڵبسه‌نگینین دواتر له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ووروبه‌رُیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و تێكه‌ڵ بن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور ڕاگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانمان له‌سنوری قه‌زای شاره‌زوور كه ساڵانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین هه‌ڵستاین به‌دروستكردنی په‌یكه‌رێك به ناوی په‌یكه‌ری (خودناسی) كه‌له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كه‌مانه‌وه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆگیراوه‌و له لایه‌ن په‌یكه‌رساز ( عومه‌ر جه‌میل ) كاری دروستكردنی بۆ كراوه.
وتیشی: ئامانجمان له‌م په‌یكه‌ره خۆشه‌ویستییه بۆ كتێب زیاتر ئاشناكردنی خه‌ڵك به خوێندنه‌وه‌ی كتێب ، ئه‌ركی تێچوونی په‌یكه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ڕۆشنبیری هونه‌ری سلیمانییه‌وه ته‌رخان كراوه.