هەواڵ

-

وتەبێژ: هەڵبژاردن كێشەكان چارەسەر دەكات

5/29/2024 6:57:38 PM 58 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە29ـی 5ـی 2024، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەولێر پێشوازیکرد لە ئەندرانیک هاروتونیان هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا، باس لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ئەمنی و ئابووری و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كراو  وتەبێژی یەكێتی تەئكیدیکردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئاسایشە لەناوچەکە دا كە  دەبێتە مایەی بوژانەوە و جووڵەی زیاتری ئابووری و پێشکەوتن و باشتر بوونی بارو گوزەرانی هاوڵاتیان و وتی: "پێویستە هەموو لایەک بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی دەستکەوتەکان لەرێگەی گفتوگۆ و لەیەکترگەیشتنەوە بیر لەچارەسەری کێشەکان بکەنەوە"، راشیگەیاند: "هەرێمی کوردستان پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن زۆر لەو کێشانە چارەسەر دەکات".

هەر لەو دیدارەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە مەترسیەکانی تیرۆر و تیرۆستان کرد کە  شانە نووستووەکانیان هەڕەشەن لەسەر ناوچەکە بۆیە تەئکیدی لەسەر پێویستی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لەناوچەکە کردەوە، هاوکات بەپێویستیشی زانی کە تیمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسە جیاوازەکانی سەر بە نەتەیەکگرتووەکانیش لەم قۆناغەدا لەعیراق و هەرێمی کوردستان بمێننەوە بۆ هاوکاریکدنی هێز و لابدیەنە سیاسیەکان و حکومەت لە بوار و سێکتەرە جیاجیاکاندا.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure