ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم کۆبوونەوەی بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە هەمواری بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 سازکرد و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به په‌سندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه، كێشه‌ی مووچه له‌هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی چاره‌سه‌رببێت".
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22-5-2024 لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی تایبه‌ت به‌گفتوگۆكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024 سازكرد.
"پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌م بودجه‌یه زیاتر له 20 تریلیۆن و 910 ملیار دیناره، له‌و بڕەش زیاتر له 14 تریلیۆن و 840 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ بواری خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن كه زیاتر له 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخانكراوه كه مانگانه ده‌كاته زیاتر له 965 ملیار دینار"، د.نه‌رمین واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:"پشتبه‌ست به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی به بانكیكردنی مووچه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به په‌سندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه كێشه‌ی مووچه له‌هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی چاره‌سه‌رببێت".
به‌پێی خشته‌ی بودجه‌ی 2024ی عیراق ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به 658 هه‌زار و 189 دیاریكراوه، هه‌روه‌ها له بودجه‌ی حاكیمه‌دا 69 ملیار و 230 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه.
له‌خشته‌كه‌دا كۆی گشتی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2024 به 211 تریلیۆن و 861 ملیار و 312 ملیۆن و 504 هه‌زار دینار دانراوه.